چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایبگه‌یه‌نێت که‌وا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌موو ئه‌و پـرۆژه نوێـیانه ڕابگیرێن که ئه‌نجام ده‌درێن بۆ گه‌ڕان و پـشـکنین به دوای نه‌وتدا له قوڵایی ئاوی ده‌ریادا، ئه‌مه‌ش وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌سـاته سـروشـتیـیه‌ی له ئاکامی لێـچوونی نه‌وت له که‌نداوی مه‌کسیک که‌وته‌وه.
ئه‌م کاردانه‌وه‌یه دوابه‌دوای ئه‌وه دێت که سه‌رۆک ئۆباما فه‌رمانی دا پـیاداچوونه‌وه به مه‌رجه‌کانی سه‌لامه‌تی ده‌رهێنانی نه‌وت له ناو ئاوی ده‌ریادا بکرێن پاش ئه‌وه‌ی سه‌کۆیه‌کی ده‌رهێنانی نه‌وت له 20 ی مانگی چواردا له که‌نداوی مه‌کسیک ته‌قیـیه‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی 11 کرێـکار و ڕژانی بڕه نه‌وتێـکی زۆر بۆ ناو ئاوی ده‌ریاکه.
ئه‌م هه‌نگاوه هه‌روه‌ها ده‌بێته مایه‌ی ڕاگرتنی هه‌وڵه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له چه‌مسه‌ری باکور له نزیـک که‌ناره‌کانی ئالاسکا.
هاوکات کۆمپانیای BP ده‌ڵێت نه‌خشه‌که‌یان بۆ ڕاگرتنی لێـچوونی نه‌ته‌که وه‌ک چۆن به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژراوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتان ئاگاهی ده‌ده‌ن به‌وه‌ی مسـۆگه‌ر نیـیه ئه‌م نه‌خشه‌یه سه‌رکه‌وتووبـبێت چونکه بیرکه له قوڵایی 1500 مه‌تر له ژێر ئاوی ده‌ریادایه.
نه‌خشه‌که بریتیـیه له ڕشـتنی تێکه‌ڵه‌یه‌کی شله‌مه‌نی قورس به‌سه‌ر شوێنی لێـچوونی نه‌وته‌که و پاشان چیمه‌نتۆ بکرێت به سه‌ریدا تا به ته‌واوه‌تی سه‌ره‌که‌ی قه‌پات بکرێت.