کاربه‌ده‌سـتانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێن کۆمپانیای BP قایل بووه 20 ملیار دۆلار ته‌رخان بکات بۆ قه‌ره‌بووکردنی ئه‌و که‌سـانه‌ی به ڕژانی نه‌وتی بیره شـکاوه‌که‌ی که‌نداوی مه‌کسـیک زیانیان پـێـگه‌یشـتووه.
ئه‌م هه‌واڵه پاش ئه‌وه هات که ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای BP له کۆشـکی سـپی کۆبۆوه به مه‌به‌سـتی فشـارخسـتنه سه‌ریان تا ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین بکه‌ن. بڕیاره پارێزه‌ر کێنث فێنبێرگ سه‌رپه‌رشـتی کاره‌کانی قه‌ره‌بووکردنه‌که بکات، هه‌ر ئه‌ویش بوو سه‌رپه‌رشتی قه‌ره‌بووکردنی خێزانی قوربانیانی هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ری 2001 ی کرد.
شه‌وی سێشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌یدا بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌و داوا له کۆمپانیای BP ده‌کات هه‌رچی له توانای‌دایه ئه‌نجامی بدات بۆ قه‌ربووکردنی زیان لێـکه‌وتووه‌کانی ئه‌م کاره "سه‌ره‌ڕۆیه‌ی."
پاش وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما، کۆمپانیای BP له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی ئه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما هاوڕایه له پاکردنه‌وه‌ی ژینگه و قه‌ربووکردنی زیان لێـکه‌وتووه‌کان.