کۆمپانیای نه‌وتی بریتش پـترۆلیۆم BP ده‌ڵێت پـێده‌چێت سه‌رقاپ نانه‌وه‌ی بیره ته‌قیوه‌که له که‌نداوی مه‌کسیک سه‌ری گرتبێت و له‌سه‌ر بیره‌که ده‌هێڵرێته‌وه هه‌تاکو بیره‌که تا سه‌ر قه‌پات ده‌کرێت.
دیوگ سوتلس به‌رپـرسی کاره‌کانی کۆمپانیای ناوبراو ڕایگه‌یاند فشار به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ قایمکردنی سه‌رقاپه نوێـیه‌که که له‌وه‌تای ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه ڕژانی بڕی 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له ڕۆژێـکدا ڕاگرتووه.
دوێنێ شه‌ممه‌ش ئه‌و به‌رپـرسه ئه‌مه‌ریکایـیه‌ی سه‌رپه‌رشـتی کاری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕژاندنی نه‌وتی که‌نداوی مه‌کسیک ده‌کات، گوتبووی تاقیکردنه‌وه‌ی فشـار له لایه‌ن کۆمپانیای مه‌زنی به‌ریتانی له‌سه‌ر بیره ته‌قیوه‌که له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه درێژه‌ی پـێـده‌درێت.
له‌و باره‌یه‌وه دوێنێ ثاد ئاڵن ئه‌دمیراڵی خانه‌نشین و پاسه‌وانی ئاوی که‌ناره‌کان گوتی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا فه‌رمانی چاودێریکردنی زیاتری داوه له‌و ده‌مه‌ی تاقیکردنه‌وه له‌سه‌ر سه‌رقاپ نانه‌وه‌ی نوێی سه‌ر بیره‌که به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوتیشی ئه‌مه تاقیکردنه‌وه‌ی له‌رینه‌وه‌ی سه‌ر بیره‌که‌یه و هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی که‌شـتی ئامێردرای سـۆنار له‌خۆده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری ناخی بنه‌وه‌ی ده‌وری بیره‌که بکات بۆ هه‌ر لێـچوونێـک.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئاڵن گوتی کاتێـک تاقیکردنه‌وه‌که ده‌رئه‌نجامی کۆتایی هات، ئه‌وا کۆمپانیای نه‌وتی به‌ریتانی قه‌پاغێـکی نوێی داخستن له‌سه‌ر بیره ته‌قیوه‌که به‌کارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به کاری کۆکردنه‌وه‌ی نه‌وته‌که له‌سه‌ر ڕووی ئاوه‌که‌وه بکات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه 48 کاتژمێر درا به کۆمپانیای نه‌وتی به‌ریتانی بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت که ئایا دواترین هه‌وڵی بۆ ڕاگرتنی لێـچوونی نه‌وته‌که کاریگه‌ر بووه یان نا.