سه‌رۆک باراک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ چه‌ند سـاڵی داهاتووش سه‌رقاڵی نه‌هێشـتنی ئاسه‌واری ئه‌و نه‌وته زۆره ده‌بێت که له بیره شـکاوهکهی که‌نداوی مه‌کسیک ههڵقوڵیوهته ناو ئاوی ده‌ریا. داواشی له وڵاته‌که کرد به‌ره‌و وزه‌ی پاک هه‌نگاو بنێت وه‌ک ڕێـگه‌یه‌ک بۆ خۆلادان له دووباره بوونه‌وه‌ی کاره‌سـاتی له‌و جۆره له ئاینده‌دا.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه و له یه‌که‌م وتاریدا بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریکا له ئۆفیسی ئۆڤڵی کۆشـکی سـپی، ئه‌م ڕژانی نه‌وته‌ی به خراپـترین کاره‌سـاتی ژینگه‌یی ناوبرد که تا ئێسـتا ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌که بووه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م کاره‌سـاته له 20 ی مانگی چواره‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه، کاتێـک ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر سه‌کۆیه‌کی ده‌رهێنانی نه‌وت له نزیک که‌ناره‌کانی ویلایه‌تی لویزیانا ڕوویدا و بووه مایه‌ی کوژرانی 11 کرێکار و تێـکشـکانی سه‌کۆکه. له‌و ده‌مه‌وه تا ئێسـتا ڕۆژانه به هه‌زاره‌ها به‌رمیله نه‌وت ده‌ڕژێته ناو ئاوی ده‌ریای ناوچه‌که‌وه.
به‌پـێی نوێترین مه‌زه‌نده‌کردن ڕۆژانه نێوان 35 تا 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌ڕژێته ناو ئاوی ده‌ریاکه‌وه. له ئێسـتادا نه‌وته‌که گه‌یشـتۆته که‌ناره‌کانی لویزیانا و فلۆریدا و بووه‌ته مایه‌ی تۆپینی ئاژه‌ڵه کێویـیهکانی ناوچه‌که و هه‌روه‌ها کاری کردۆته سه‌ر بژێوی ژیانی خهڵـکهکهش.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌م کاره‌سـاته وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌کی به ئازاره که بۆچی پـێویسـته وڵاته‌که ڕوو له وزه‌ی پاک بکات.