سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که کۆمپانیای نه‌وتی BP به دانانی قه‌پاغ پـێشی لێـچوونی نه‌وتی بۆ ناو که‌نداوی مه‌کسیک گرتووه، هه‌واڵێـکی دڵخۆشـکه‌ره، به‌ڵام گوتیشی هێشـتا ڕوون نیـیه قه‌پاغه‌که له جێـگای خۆی ده‌مێنێته‌وه و ئایا ده‌توانێت بۆ هه‌میشه پـێشـی لێـچوونی نه‌وته‌که بگرێت یان نا.
به‌ڕێز ئۆباما ئه‌مڕۆ هه‌ینی له کۆشـکی سـپی ئه‌م تێبینیـیانه‌ی دا و هه‌روه‌ها گوتیشی زانایانی حکومه‌ت و شـاره‌زایانی نا حکومی خه‌ریکی هه‌ڵـسه‌نگاندنی زانیاری تاقیکردنه‌وه‌کانن.
به‌رپـرسـانی BP ده‌ڵێن دڵخۆشن به ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌که له‌سه‌ر قه‌پاغه‌که پـێشـی لێـچوونی نه‌وت له چاڵی نه‌وتی که‌نداوی مه‌کسـیک ده‌گرێت.
هه‌ینی ده‌مڕاسـتی BP ستیڤ ڕینهارت به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت فشـارکردنی به‌رده‌وام له‌سه‌ر قه‌پاغه‌که له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا نیشـانێـکی باشه، چونکه فشـاری که‌م ئاماژه به‌وه ده‌دات که له شوێنی تر له چاڵه‌که نه‌وت ده‌چێت.
به‌پـێی ئه‌و ئامێرانه‌ی له ده‌وری بیره‌که دانراون بۆ چاودێریکردنی ڕه‌وشه‌که هیچ نیشـانه‌یه‌ک بۆ لێـچوونی گاز یاخود نه‌وت له بیره‌که‌وه نیـیه.
کاری گۆڕینی قه‌پاغی سه‌ر بیره نه‌وته‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به کۆتایی هات، به‌وه‌ش بۆ یه‌که‌م جاره له مانگی چواره‌وه لێـچوونی نه‌وتی بیره‌که‌ی که‌نداوی مه‌کسـیک ڕابگیرێت.