کۆمپانیای مه‌زنی بواری نه‌وت بریتش پـترۆلیۆم ناسراو به BP ڕایگه‌یاند که به نیازن سه‌رله‌نوێ تاقیکردنه‌وه‌کان بخه‌نه‌وه گه‌ڕ بۆ قه‌پاغی نوێی ڕاکێشانه‌وه‌ی لێچوونی نه‌وتی چاڵه نه‌وته‌که‌ی که‌نداوی مه‌کسیک.
ڕۆژی چوارشه‌ممه کاره‌کانی تاقیکردنه‌وه ڕاگیرابوون پاش دۆزینه‌وه‌ی لێـچوونێـک له یه‌کێـک له‌و لولانه‌ی که بۆ ڕاکێشـانی نه‌وته لێـچووه‌که به‌کارهاتبوو بۆ سه‌ر که‌شـتیـیه‌کی ته‌نکه‌ر هه‌ڵـگری سه‌ر ئاو.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو قه‌پاغێـک خرابووه سه‌ر شوێنه شـکاوه‌که‌ی ئه‌و چاڵه نه‌وته بۆ ڕاگرتنی لێـچوونی نزیکه‌ی 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێـکدا له ناو ئاوی که‌نداوی مه‌کسیک.
ئه‌م چاڵه نه‌وته نزیکه‌ی 1.6 کیلۆمه‌تر له قوڵایی ئاوی که‌نداودایه.
له لایه‌کی دیکه ئه‌دمیڕاڵی خانه‌نشینی ئه‌مه‌ریکا تاد ئه‌ڵێن که به‌رپـرسی باڵای حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکایه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌سـاته ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌م قه‌پاغه نوێـیه ده‌ره‌قه‌تی گوشـاری زۆر به‌هێزی نه‌وته‌که بێت ئه‌وا ڕه‌نگه به ته‌واوه‌تی لێچوونه‌که ڕابگرێت.