ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما بۆ جاری چواره‌م سه‌ردانی ناوچه‌ی که‌نداوی مه‌کسیـک ده‌کات و ده‌چێت بۆ سێ ویلایه‌ت که به ڕژانی نه‌وتی بیره شکاوه‌که زیانیان پـێـگه‌یشـتووه.
بڕیاره سه‌رۆک ئۆباما له‌م سه‌ردانه دوو ڕۆژیه‌یدا بچێت بۆ هه‌رسێ ویلایه‌تی میسیسپی و فلۆریدا و ئه‌له‌باما که ئه‌مه‌ش یه‌که‌م سه‌ردانێتی بۆیان. هه‌رسێ سه‌ردانه‌که‌ی پـێشـووی بۆ ویلایه‌تی لویزیانا بوون ئه‌وه‌ی زۆر به سه‌ختی زیانی پـێـگه‌یشـتووه.
چاوهڕواندهکرت سه‌رۆک ئۆباما سێشه‌ممه بگه‌ڕێته‌وه بۆ واشنتنی پایته‌خت و له کۆشـکی سـپی وتارێـک پـێشـکه‌شی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا بکات و تیایدا باس له نه‌خشه‌ی خۆی بۆ یارمه‌تیدانی ناوچه زیان لێـکه‌وتووه‌کان بکات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای BP کۆبـبێته‌وه و فشاریان بخاته سه‌ر بۆ کردنه‌وه‌ی حسابێـکی بانکی به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووکردنی ئه‌و که‌س و کۆمپانیایانه‌ی به کاره‌سـاته‌که زیانیان پـێـگه‌یشـتووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆمپانیای BP ڕایگه‌یاند ڕژانی ئه‌و نه‌وته زۆره تا ئێسـتا به به‌های 1.6 ملیار دۆلار له‌سه‌ر کۆمپانیاکه‌یان که‌وتووه.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆست له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویکرده‌وه که‌وا له ئێسـتادا ئه‌مه‌ریکا به نیازه یارمه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی قبوڵ بکات بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کاره‌سـاته‌که.