سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما به نیازه له‌م هه‌فته‌یه‌دا فشـار بخاته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی BP بۆ کردنه‌وه‌ی حسابێـکی بانک به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیان لێـکه‌وتووانی نه‌وته ڕژاوه‌که‌ی که‌نداوی مه‌کسیک.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و له میانه‌ی به‌رنامه‌ی Meet the Press ی که‌ناڵی NBC، ڕاوێژکاری کۆشـکی سپی ده‌یڤد ئاکسلڕۆد گوتی سه‌رۆک ئۆباما به‌نیازیشه ڕۆژی سێشه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی له سه‌ردانی چواره‌می بۆ که‌نداوی مه‌کسیک ده‌گه‌ڕێته‌وه وتارێـک پـێشـکه‌ش بکات. گوتیشی هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما جارێـکی دیکه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له کۆشـکی سپـی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای BP کۆده‌بێته‌وه.
ده‌یڤد ئاکسلڕۆد گوتیشی ئه‌م قه‌یرانه‌ی که‌نداوی مه‌کسیک له به‌رده‌وامی‌دایه و زیاتر له په‌تایه‌ک ده‌چێت. گوتیشی ئه‌رکی سه‌رۆک ئه‌وه‌یه به هه‌ر ڕێـگه‌یه‌ک بگونجێت کۆمپانیای BP به‌رپـرسیار بکات.
کۆمپانیای BP له ژێر فشـارێـکی زۆردایه بۆ ئه‌وه‌ی کاری زیاتر بکات بۆ ڕاگرتنی ڕژانی ئه‌و نه‌وته. زاناکان مه‌زه‌نده ده‌که‌ن ڕۆژانه 40 هه‌زار به‌رمیله نه‌وت له شوێنه شکاوه‌که‌ی بیره نه‌وته‌که‌ی که‌نداوی مه‌کسیک بڕژێته ناو ئاوی ده‌ریاوه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش سه‌رۆک ئۆباما بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ک به ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی کرد. هه‌ردووکیان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نابێته مایه‌ی تێکدانی په‌یوه‌ندیـیه پـته‌وه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.