سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا داوای له کۆنگرس کرد هه‌ڵوێست وه‌ربگرن که ده‌بێته مایه‌ی بته‌وکردنی ئابوری و یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکیـیه‌کان ده‌دات که دووچاری گیروگرفتی دارایی بوونه‌ته‌وه.
له کۆنفرانسـێـکی ڕۆژنامه‌وانی له کۆشـکی سـپیـیه‌وه له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا سه‌رۆک گوتی کێشه‌کانی ئابوری وڵاته‌که ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ر ناکرێت. ئه‌مه‌ریکیـیه‌کان هێشـتا به دوای کار ده‌گه‌ڕێن و یاخود به دوای کاری که موچه‌ی زیاتری هه‌یه و ڕێگه‌چاره بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانیان بده‌نه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که گوتی هه‌ر ڕێـکه‌وتنێـک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی لاسه‌نگی ئابوری بڕیارێـکی سه‌خت ده‌بێت که بریتی ده‌بێت بۆ بڕیاره‌کان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌شێـک له سووده‌کانی باج بۆ خه‌ڵـکانی ده‌وڵه‌مه‌ند.
سه‌رۆک هه‌روه‌ها له میانه‌ی گوته‌کانیدا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پـرسیاری په‌یامنێراندا داکۆکی له به‌شـداربوونی ئه‌مه‌ریکا کرد له لیبیا و گوتی هه‌ڵمه‌ته نێودهوڵهتیـیهکه بۆ پاراسـتنی هه‌زاره‌ها که‌س له‌و وڵاته‌ی ئه‌فریکای باکوره.