Accessibility links

ئەمەریکا سزا دەسەپێنێت بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەک بەهۆی بەشداریان لە پەرەپێدانی بەرنامەکانی کۆریای باکور


ئەمەریکا سزای دارایی سەپاندووە بەسەر 10 دەزگا و کۆمپانیا و 6 کەس کە لە چین و ڕووسیادان، ئەمەش بەهۆی بەشداریکردنیان لە پەرەپـێدانی بەرنامەکانی موشەکی و ناوکی کۆریای باکور.

وەزارەتی دارایی ئەمەریکا لە بەیانـنامەیەکدا گوتی فشارەکانی بۆ سەر کۆریای باکور زیاتر دەکات لە ڕێگەی بە ئامانجکردنی ئەوانەی پشتیوانی لە پەرەپـیدانی بەرنامە ناوکی و بالیستیـیەکەی دەکەن.

بەپـێی سزاکان هەموو سەروەت و سامانی ئەو دەزگا و کۆمپانیا و کەسانە لە ئەمەریکادا هەن سڕدەکرێن، وە نابێت هیچ هاوڵاتیەکی ئەمەریکایی بازرگانیان لەگەڵدا بکات.

لە نێو ئەو کۆمپایانەی سزاکان دەیانگرێتەوە، کۆمپانای داندۆنگ ڕیچ ئێرث ترایدینگ هەیە کە بارەگاکەی لە چینە و هەروەها کۆمپانیای جیفست-ئێم ی ڕووسی لە مۆسکۆ. ئەم دوو کۆمپانیایە کەرەستەیان کڕیوە بۆ ئەو کۆمپانیانەی کاردەکەن بۆ بەرنامەی موشەکە بالیستیـیەکانی کۆریای باکور.

ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا پاش ئەوە دێت کە لەم ماوەیەی دوایی کۆریای باکور کۆمەڵێـک هەڕەشەی لە ئەمەریکا کرد، لەوانە شوێنی نزیک بنکە لەشکریـیەکانی ئەمەریکا لە دورگەی گوام بە موشەک بکاتە ئامانج.

XS
SM
MD
LG