Accessibility links

سەرۆک ترامپ: پاشگەزبوونەوەی ڕێبەری کۆریای باکور لە هەڕەشەکانی بڕیارێکی ژیرانەیە


سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت پاشگەزبوونەوەی ڕێبەری کۆریای باکور لە هەڕەشەکانی بۆ سەر دورگەی گوامی ئەمەریکا بڕیارێکی ژیرانەیە.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" کیم جۆنگ ئونی کۆریای باکور بڕیارێکی زۆر ژیر و عاقڵانەی داوە. پـێچەوانەکەی کارەساتاوی دەبوو و جێی قبوڵ نەدەبوو."

جێی ئاماژەیە کیم جۆنگ ئون ڕۆژی سێشەممە لە هەڕەشەکانی پاشگەزبووەوە و بەپـێی میدیاکانی پـیۆنگیانگ داوایکردووە پـلانی هەڵدانی موشەک بە ئاڕاستەی گوام ڕابگرن، بەڵام چاودێری ڕەفتارەکانی ئەمەریکا بکرێت. گوتوشیەتی ئەگەر بێت و ئەمەریکا هەر سەرکێشیـیەکی نوێ بکات، ئەوا بڕیارێکی گرنگ دەدات.

ڕۆژی سێشەممە سەرۆک ترامپ گوتی ئەمەریکا لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ پاراستنی وڵاتەکەی و ژاپـۆن و کۆریای باشور، وە هەر هەڕەشەیەک یان کردارێکی لەشکری لە لایەن کۆریای باکورەوە بکرێت ئەوا وەڵام‌دەدرێتەوە.

XS
SM
MD
LG