Accessibility links

زیادبوونی گرژیـیەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکور

  • Haider Kareem

گرژیـیەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکور هەتا دێت و ڕوو لە زیابوون دەکەن، بەمەش مەترسیـیەکانی ڕوودانی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی لەشکری زیاتر دەبن.

سەرۆک ترامپ دەڵێت ئەگەربێت و پـیۆنگیانگ دەستبەرداری هەڕەشەکانی بۆ سەر ئەمەریکا نەبێت، ئەوا خۆی دووچاری گورزێـکی لەشکری وەها دەکات کە هەرگیز جیهان پـێشتر نەیدیبێت. پـیۆنگیانگیش لە بەرامبەردا هەڕەشەی لێدانی دۆرگەی گوامی ئەمەریکای کرد کە لەوێ گەورەترین عەمباری چەکی ناوکی ئەمەریکا هەیە.

هاوکات ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان هەر یەکەیان بەپـێی بەرژەوەندیـیەکانی خۆیان قسەیان لەسەر ئەم گرژیانە کردووە.

زلاتیچا هۆک لە دەنگی ئەمەریکا ڕاپۆرتێکی لەم بارەیەوە ئامادەکردووە و حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی وەریگێڕاوەتە سەر کوردی.

XS
SM
MD
LG