Accessibility links

کۆشکی سپی: سەرۆک ترامپ و کیم دوانزەی مانگ کاتژمێر 9ی ئێوارە کۆدەبنەوە


کۆشک سپی ڕایگەیاند ئامادەکارییەکان بۆ سازدانی کۆبوونەوە لوتکەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون بەباشی بەڕێوە دەچێت و دوانزەی مانگ کاتژمێر نۆی ئێوارە بە کاتی سەنگاپوور کۆدەبنەوە.

ئەمەش یەکەمین ڕاگەیاندنە سەبارەت بە کاتی یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان دوو سەرکردەکە. سەرۆک ترامپ سێ ڕۆژ لەمەوبەر پێشوازی لە شاندێکی ئاست بەرزی کۆریای باکوور کرد لە کۆشکی سپی و شاندەکە پەیامێکی کیمیان گەیاند بە سەرۆک ترامپ.

وتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندەرز ڕەتی کردەوە باس لە وردەکاری ئەو پەیامە بکات.

بەڵام وتی " دەتوانم پێتان بڵێم سەرۆک ڕۆژانە سەبارەت بە کۆریای باکوور ڕاپۆرتی دەدرێتێ لەلایەن تیمی ئاسایشی نیشتیمانیەوە." هەروەها وتیشی " پێشتان دەڵێم کاتی دانراو بۆ ئەم یەکەم کۆبوونەوەیە دوانزەی مانگی شەش دەبێت لە کاتژمێر نۆدا بە کاتی ناوخۆی سەنگاپوور."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG