Accessibility links

سوید: دانوستانەکان سەبارەت بە کۆریای باکوور بنیادنەرانە بوون

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور ستیڤن بایگۆن
نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور ستیڤن بایگۆن

وەزارەتی دەرەوەی سوید وتی ئەو دانوستانانەی کە ڕۆژی دووشەممە لەنزیک ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوون و نوێنەرانی هەریەک لە وڵاتانی کۆریای باکوور و کۆریای باشوور و ئەمەریکا بەشداریان تێداکرد، بنیادنەرانە بوو.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سوید وتی " دانوستانێکی بنیادنەرانە ئەنجامدرا و گفتوگۆ کرا لەسەر دوایین پێشهاتەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا و دروستکردنی متمانە و گەشەپێدانی ئابووری و هاریکارییەکی درێژخایەن لەنێوان وڵاتانی ناوبراودا."

هەریەک لە نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور ستیڤن بایگۆن و نوێنەری کۆریای باشوور دو هۆن و جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور چوی سون و بەشداریان لە دانوستانەکانی سویددا کرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG