Accessibility links

پەمپیۆ: کۆریای باکوور لە کۆبوونەوەکەی هانۆیدا داوای لابردنی هەموو سزاکانی کردووە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لە مانێلای پایتەختی فیلیپین
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لە مانێلای پایتەختی فیلیپین

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی لە میانەی کۆبوونەوەکەی هانۆیدا کۆریای باکوور داوای لابردنی تەواوی سزاکانی کردووە بەڵام ڕوون نەبووە لەسەر ئەوەی ئەوان دەتوانن چی بکەن سەبارەت بە نەهێشتنی دامەزراوەی ناوەکیی یۆنگیبۆن.

لەمیانەی سەردانێکی کورتدا بۆ مانێلای پایتەختی فیلیپین، پەمپیۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " زۆر ڕاشکاو بوون سەبارەت بەوەی ئامادەن چی بکەن لە یۆنگیبۆن بەڵام بەتەواوەتی ڕوون نەبوون سەبارەت بەوەی چەندێک شت دەتوانن بکەن."

وتیشی " ئەمەریکا سوورە لەسەر گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆکردن بۆ بەردەوامی پێدانی ئەو گفتوگۆیانە."

هەروەها وتی " کۆریای باکوور بە گشتی داوای کردووە تەواوی سزاکانی سەر وڵاتەکە لاببرێن."

جێی ئاماژەیە ڕۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕێبەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە ناکاو کۆتای پێهات بەهۆی ئەو سزایانەوە کە سەپێندراون بەسەر پیۆنگیانگدا. هەردوولا لێدوانی پێچەوانەی یەکتریان داوە سەبارەت بەوەی چی ڕوویداوە. سەرۆک ترامپ وت " کیم دەیویست هەموو سزاکان لاببرێن." بەڵام وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور ڕی یۆنگ هو وتی پیۆنگیانگ تەنها داوای لابردنی بەشێک لە سزاکانی کردووە.

ڕی وتیشی پیۆنگیانگ پێشنیارێکی واقعی کردووە بۆ ئەندازیارانی هەردوو وڵاتەکە بۆ نەهێشتنی دامەزراوە سەرەکییە ناوەکییەکەی یۆنگیبۆن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG