نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور پێشنیاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ پیۆنگیانگدا لە " هەر شوێن و کاتێکدا و بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەخت."
لێدوانەکانی نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور سونگ کیم دوای ئەوە هات ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لەمدواییانەدا وتی دەبێت پیۆنگیانگ ئامادە بێت بۆ " گفتوگۆ و ڕووبەڕووبوونەوەش."
بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن پێشتر بەڵێنیداوە لەڕێی هەوڵە دیبلۆماتییەکانەوە کۆریای باکوور ڕازیبکات دەستبەرداری بەرنامە ناوەکیی و موشەکییە باڵیستیکییەکەی بێت.
کیم سونگ لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ کۆریای باشوور وتی " ئێمە بەردەوام دەخوازین کۆریای باکوور بەشێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی هەوڵەکانمان بداتەوە، هەروەها پێشنیاری کۆبوونەوەیەک دەکەم لە هەر شوێن و کاتێکدا بێت بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەخت ."
هەفتەی ڕابردوو کیم جۆنگ ئون وتی ڕەوشی خۆراک لە وڵاتەکەدا " پەشێوە "، دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور ڕۆژی یەکشەممە وتی کیم جۆنگ ئون و بەرپرسانی وڵاتەکە تاوتوێی " ڕێوشوێنی بەپەلەیان کردووە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی خۆراک لە وڵاتەکەدا."
سەرچاوە/ فرانس پرێس