Accessibility links

دەزگاکانی ڕاگەیاندن: کۆریای باکوور دەڵێت سەرۆک ترامپ کراوە بووە سەبارەت بە کەمکردنەوەی سزاکان


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کۆریای باشوور لە زاری بەیاننامەیەکی کۆریای باکوورەوە بڵاویان کردەوە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کراوە بووە سەبارەت بە کەمکردنەوەی سزاکانی سەر پیۆنگیانگ بە مەرجێک بەندێک هەبێت بتوانرێت سزاکان زیاد بکرێنەوە ئەگەر چالاکیە ناوەکییەکانی کۆریای باکوور دەست پێبکەنەوە.

لە بەیاننامە نوێیەکەدا هاتووە دەڵێت " سەرۆک ترامپ کراوە بووە سەبارەت بە بابەتەکە لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون."

بەڵام دەزگای هەواڵی یۆنهاب و نیوسیزی کۆریای باشوور ئاماژەیان بەوەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن بەربەرستیان لەبەردەم بابەتەکەدا داناوە.

جێی ئاماژەیە مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون بۆ دووەمین جار کۆبوونەوە، بەڵام کۆبوونەوەکەیان لە ناکاو کۆتایی هات بەبێ ئەوەی بگەن بە هیچ ڕێکەوتێک، بەڵام پیۆنگیانگ لەو کاتەوە هەمیشە بە ئەرێنی قسە لەسەر سەرۆک ترامپ دەکات.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی هەینی وتی بڕیاریداوە سزای زیاتر و فراوانتر نەسەپێنێت بەسەر کۆریای باکووردا بەهۆی بەرنامە ناوەکییەکەیەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG