Accessibility links

پەنتاگۆن: ئەمەریکا هۆشداری داوەتە نایجەر سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا و ئێراندا


سابرینا سینگ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا
سابرینا سینگ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت بەرپرسانی ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو سەردانی نایجەرییان کردووە بۆ دەربڕینی نیگەرانییەکانییان سەبارەت بە ئەگەری گەشەکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکە لەگەڵ ڕووسیا و ئێراندا، پێش ئەوەی کە ئەنجومەنی سەربازیی فەرمانڕەوا لە نایجەر ڕێککەوتنێکی سەربازیی گرنگی هەڵوەشاندەوە کە ڕێگەی دەدا بە بوونی سەربازانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەدا.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا سابرینا سینگ وتی " شاندەکەی ئەمەریکا لەوێ بوو بۆ دەربڕینی چەندین نیگەرانی، ئێمە بێزار بووین سەبارەت بەو ڕێگایەی کە نایجەر لەسەری بوو. لەبەرئەوە ئەمانە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و ڕاشکاو بوون، ئەم گفتوگۆیانە دەبووایە ڕووبەڕوو بوونایە بۆ ئەوەی باس لە نیگەرانییەکانی خۆمان بکەین و گوێبیستی نیگەرانییەکانی ئەوانیش بین."

کاتێک داوای لێکرا ڕوونکردنەوە بدات لەسەر ئەو نیگەرانییانە، سینگ وتی " بەرپرسانی ئەمەریکا نیگەرانییان دەربڕیوە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نایجەر لەگەڵ ڕووسیا و ئێراندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG