Accessibility links

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیامێکی پـیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە


ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا

ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێـکی پـیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو ئەو کۆمەڵگەیانەی کردووە کە بەم بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن.

دەقی پەیامەکە:

نەورۆزێکی پـڕ لە خۆشی و شادی دەخوازم بۆ هەموو ئەوانەی لە سەرانسەری جیهان ئاهەنگ دەگێڕن بەم بۆنە لە مێژینەیە کە نیشانەی دەسـتپێکردنی بەهار و ساڵێکی نوێـیە.

ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان لە ئەفغانستان، ئازەربایجان، چین، جۆرجیا، هیندستان، ئێران، عێراق، کازاخستان، قیرغزستان، پاکستان، ڕووسیا، سوریا، تاجاکستان، تورکیا، تورکمانستان، ئوزباکستان و خەڵکێکی زۆریش لە وڵاتانی باشور و ناوەندی ئاسیا و کەنداوی فارس، لەم کاتەی ساڵدا ئاهەنگ دەگێڕن لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیان. ئەمڕۆ زۆرێک لە ئەمەریکایـیەکان بەشداری لەم ئاهەنگانە دەکەن و ئەم نەریتە پـیرۆزە کە لە باوباپیرانیان بۆیان ماوەتەوە هاوبەش دەکەن لەگەڵ نەوەی نوێ.

نەورۆز ساتێـکە بۆ ڕوانین لە ساڵەکە بە گیانێکی پڕ لە هیوا و گەشبینیـیەوە. چاومان لە ڕێـیە بۆ پـێکەوە ئاهەنگگێڕان بەم بەهارە نوێـیە، وە بە هیوای ئەم نەورۆزە ئاشتی و خۆش گوزەرانیبۆ هەموو لایەک بهێنێت.

ڕێکس تیلەرسن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا

لە لایەکی دیکە هەر بەم بۆنەیەوە کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان پـەیامێـکی پیرۆزبایی ڕاگەیاندووە و ژمارەیەک لە کارمەندانی کۆنسوڵخانەکە لەگەڵ هەردوو هونەرمەند گۆران ساڵح و پەرواز حسێن سروود نەورۆزیان پـێشەکەش کردووە.

XS
SM
MD
LG