نوێنەری ئەمەریکا لە هاوپەیمانێتی ناتۆ کەی بەێڵی هوچیسن لە وەڵامێکدا سەبارەت بە هەواڵی ئەوەی ڕوسیا لە سوریا هێرشی کردۆتە سەر هێزەکانی تورکیا وتی ئاگادار نیـیە، بەڵام ئەگەر ڕاست بێت ئەوا دەتوانێت ئەمانەی خوارەوە بڵێت:
وتی " ئەگەر وابێت، کەواتە هیوادارم سەرۆک ئەردۆغان یان هەرکەسێکی دیکە بۆی دەربکەوێت کە کێ هاوبەشی ڕاستەقینەیەتی و کێش هاوبەشی ڕاستەقینەی نیـیە."
" تەنها شت کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا قورس کرد گرێبەستی ئێس 400 بوو، ئێمە بە هەموو ڕێگایەک هەوڵماندا بۆ هاوپەیمانەکەمانی ڕوون بکەینەوە کە ئێمە دەمانەوێت لە هاوپەیمانێتیەکەدا بمێنێتەوە، بەڵام ناتوانێت سیستمی بەرگری موشەکی ڕووسی لە ناوەڕاستی وڵاتەکەیدا جێگیربکات و لە هەمان کاتیشدا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی پێکەوە کاربکات.
" هیوادارم سەرۆک ئەردۆغان ئەوەی بۆ دەربکەوێت کە ئێمە هاوپەیمانی ڕابردوو و داهاتووشی دەبین بەڵام دەبێت دەستبەرداری ئێس 400 ببێت. دەبینن ڕووسیا چیـیە. دەبینن ڕوسیا ئێستا چی دەکات، ئەگەر ئەوان هێرش بکەنە سەر هێزەکانی تورکیا ئەوا دەبێت ئەمە لە هەموو ئەو شتانەی دیکە زیاتر بێت کە لە نێوان تورکیا و ڕووسیادا دەگوزەرێن."
نوێنەری ئەمەریکا لە ناتۆ لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا گفتوگۆ هەیە لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی 5 ی ناتۆ ؟ وتی " بێگومان، هەموو شتێک جێی گفتوگۆ لەسەر کردنە. ئەمە شتێکی نوێیە. ئێمە هاوپەیمانی تورکیاین هاوپەیمانی ڕوسیا نین."
" دەمانەوێت تورکیا تێبگات کە ئێمە هاوپەیمانیان بووین، لە هەموو ئەو ئەرکانەدا بوون کە ئێمە تیایدا بووین. وە ئەگەر ڕووسیا هێرشی کردبێتە سەر هێزەکانی تورکیا ئەوا نازانم بارودۆخەکە چۆنە، نازانم لە داهاتوودا چی دەبێت، چونکە من هەر ئێستا ئەمەم زانیوە، بۆیە ناتوانم لەمە زیاتر لەسەری بڵێم، بێگومان شتێکی زۆر گرنگە."
- ماددەی ژمارە 5 لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا دەڵێت هەر هێرشێک بۆ سەر ئەندامێکی هاوپەیمانێتی ناتۆ مانای هێرشکردنە بۆ سەر هەموو ئەندامانی هاوپەیمانێتیەکە، ماددەی ژمارە 5 تەنها یەک جار خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەویش دوای ڕووداوەکانی 11 ی سێپتێمبەری ساڵی2001 ی ئەمەریکا.