Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا: ناتۆ بناغەی سەرەکی ئاسایشی وڵاتانی ئەتلانتیکە

  • VOA News

وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت هاوپەیمانێتی ناتۆ بناغەی سەرەکی ئاسایشی ئەمەریکا و هەموو وڵاتانی ئەندامە، وە دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە توندی پاڵپشـتی دەکات.

جەیمس ماتس ئەمڕۆ سێشەممە لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ لە برۆکسل ئەمەی ڕاگەیاند، بەڵام گوتی دەبێت هەموو وڵاتانی ئەندام ئەرک و خەرجیـیەکانی هاوپەیمانێتیـیەکە لە ئەستۆبگرن.

گوتیشی" من لێرەم تاوەکو گوێبیستی تێڕوانینی وەزیرانی بەرگی وڵاتانی ئەندام بم و بە ڕاشکاوانە وتووێژ لەگەڵ هاوڕێ و هاوپەیمانانمان ئەنجام بدەم."

ستۆڵتنبێرگ لای خۆیەوە گوتی گەشبینە بەم یەکەم سەردانەی ماتس بۆ بارەگای ناتۆ وەکو وەزیری بەرگری ئەمەریکا و دڵنیایە لە کۆبوونەوەکان جەخت لەسەر یەکگرتوویی ناتۆ دەکرێتەوە.

بەپـێی کارنامەی کۆبوونەوەکان، بڕیارە مەسەلەی نەهێشتنی تێرۆر یەکێـک لە بابەتە سەرەکیـیەکان بێت لەگەڵ وەزیری نوێی بەرگری ئەمەریکا تاووتوێی بکرێت. چاوەڕوانیش‌دەکرێت بڕیار بدرێت سەنتەرێـک دابمەزرێت بۆ کۆکردنەوەی زانیاریـیەکان لەسەر ئەو ناوچانەی زیاتر ڕووبەڕووی تێرۆربوونەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریکا.

XS
SM
MD
LG