زانکۆی جۆنز هۆپکینز دەڵێت لە ئەمەریکا لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 2000 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 200,000 کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بوون.
ئاماژەی بەوەدا لە نێوان 20:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەوە تاوەکو 20:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 200,146 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و 2,239 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراون.
تاوەکو ئێستا ئەمەریکا لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی یەکەمدا دێت لە زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستدان و توشبووندا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە دوای ئەمەریکاوە بەڕازیل و هیندستان و مەکسیک دێن.
کۆی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە ئەمەریکا گەیشتە 252,419 حاڵەت، هەروەها کۆی ژمارەی توشبووانیش بە ڤایرۆسەکە گەیشتە زیاتر لە 11,7 ملیۆن کەس.
سەرچاوە/ فرانس پرێس