Accessibility links

ئەمەریکا هێزی سەربازی لە سوریا زیاتر دەکات


سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند هێزی سەربازی لە باشووری سوریا زیاد کردووە و وتی ئەو چەکدارانەی ئێران پشتیوانیان لێدەکات هەڕەشەن بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان کە دژ بە داعش شەڕ دەکەن لە ناوچەکەدا.

ئەو لێدوانانەی وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان دای کە ئەمەریکا پشتیوانی لێدەکات دژی داعش نوێترین ئاماژەن لەسەر ئەوەی ناسەقامگیری هەیە لە ناوچەکەدا.

وتەبێژی سوپای ئەمەریکا کۆڵۆنێڵ ڕایان دیلن لە لێدوانێکدا لە بەغداد وتی " بوون و ژمارەمان لە ناوچەکەدا زیاد کردووە و ئێستا ئامادەین ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەکی هێزەکانی ڕژێمی سوریا ببینەوە." ئەو لێدوانەش ئاماژەیەک بوو بۆ ئەو هێزانەی کە ئێران پشتیوانیان لێدەکات و پشتیوانی لە هێزەکانی حکومەتی سوریا دەکەن.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG