وتەبێژی کاربەڕێکەری وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا تۆد بریسیل دەڵێت ئەمەریکا بە بڕی 1 ملیار دۆلار یارمەتی ئاسایش بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات، یارمەتییەکە بریتی دەبێت لە تەقەمەنی چەکە مەودا درێژەکان و ئوتومبێلە زریپۆشەکانی گواستنەوەی تەندروستی.
تاوەکو ئێستا و لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە ئەمەریکا بڕی 8.8 ملیار دۆلاری بۆ یارمەتی سەربازیی ئۆکرانیا تەرخانکردووە، یارمەتیەکەی ئەمجارەش تەقەمەنی سیستمی موشەکی هیمارس و سیستمی موشەکی دژە ئاسمانی ناسامس و 50 ئوتومبێلی زریپۆشی گواستنەوەی تەندروستیش لەخۆدەگرێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز