ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵه‌ی که سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما هه‌ڵیبژاردووه بۆ ڕێبه‌رایه‌تی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان په‌سـنی قانون‌دانه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی و کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی به‌ده‌سـتهێناوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما ده‌یڤد په‌تریه‌س سه‌رکرده‌ی ڕێبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای هه‌ڵبژارد بۆ دانانی له شـوێنی جه‌نه‌ڕاڵی له‌شـکری سـتانلی مه‌کـکرسته‌ڵ، ئه‌وه‌ی ده‌سـتی له پـۆسـته‌که‌ی کێشـایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی خۆی و یاریده‌دره‌کانی له بابه‌تێـکی گۆڤاریدا ڕه‌خنه و هێرشـیان کرده سه‌ر ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما.
قانون‌دانه‌رانی باڵا له هه‌ردوو پارتی کۆماری و دیموکرات ده‌ڵێن پـشـتیوانی له هه‌ڵـبژاردنی جه‌نه‌ڕاڵ په‌تریه‌س ده‌که‌ن و سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کاروباری له‌شـکری له سینات ده‌ڵێت به ته‌مایه تا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجام بدات.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له کابول گوته‌بێژی حکومه‌تی ئه‌فغانی وه‌حید عومه‌ر مه‌خابنی له‌سه‌ر ڕۆیشـتنی مه‌ککرسته‌ڵ ده‌ربڕی گوتیشی جه‌نه‌ڕاڵ په‌تریه‌س باشترین که‌سه له جێگای دابنرێت.