Accessibility links

سەرۆک ترامپ ستایشی کۆماریـیەکان دەکات بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان


سەرۆکی ئەمەریکا ستایشی کۆماریـیەکانی کرد بۆ ئەو ئەنجامانەی بەدەستیانهێناوە لە هەڵبژاردنەکانی نێوەی خولی سەرۆکایەتی، ئەوانەی دوێنێ سێشەممە بەڕێوەچوون.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی گوتی "کۆماریـیەکان کارێکی مەزنیان کرد کە مێژوو گەواهی لەسەر دەدات". گوتیشی ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنانە گرنگە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2020.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هێشتا بەشێکی زۆری فەرمانڕەوای ویلایەتەکان لە دەستی کۆماریـیەکاندا ماونەتەوە.

جەختی کردەوە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئاستی پشتیوانی خەڵکی بۆ سیاسەتەکانی بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی نیشان دەدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گوتی "کاتی ئەوە هاتووە لەگەڵ دیموکراتەکان هاوکاری بکەین."

سەرۆک ترامپ باسی لەوەش کرد کە پـێیوایە دەکرێت کۆماری و دیموکراتەکان لەسەر مەسەلەکانی ژێرخانی وڵاتەکە و خزمەتگوزاری تەندروستی بە ڕێکەوتن بگەن پاش ئەوەی دیموکراتەکان توانیان ببنە زۆرینە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا.

XS
SM
MD
LG