Accessibility links

ئەمەریکایـیەکان ئەمڕۆ بڕیاری خۆیان لەسەر سەرۆک ترامپ دەدەن


دەنگدەرانی ئەمەریکایی کە بە ئەندازەیەکی زۆر دابەشبوون، ئەمڕۆ سـێشەممە ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێ بۆ کۆنگرێس و هەروەها بۆ ئەوەی لەم دەنگدانەی نیو خولی سەرۆکایەتیدا هەڵسەنگاندنی خۆیان لەسەر سەرۆک ترامپ بدەن. ئەنجامی دەنگدانەکەی ئەمڕۆ سێشەممە ڕەنگە هاوسەنگی دەسەڵات لە واشنتن بگۆڕێت و سەرۆکایەتی دوو ساڵی ئایندەی سەرۆک ترامپیش بگۆڕێت.

سەرۆک ترامپ لە هەڵمەتەکەیدا لە ویلایەتی تێنسی، ڕەخنەی توندی لە دیموکراتەکان گرت لەسەر مەسەلەی کۆچبەری و گوتی" دیموکراتەکان گەرەکیانە کاروان بەدوای کاروانی کۆچبەرانی نایاسیی بهێننە نێو وڵاتەکەمانەوە. ڕێگە بەوە نادەم و هیج وڵاتێک رێگە بە بەزاندنی سنوورەکانی نادات ، چونکە ئەوە داگیرکردنە. من گوێ نادەم بەوەی دەیڵێن، لەبەر ئەوەی ئەوە داگیرکردنی وڵاتەکەمانە."

براک ئۆبامای سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا بە ناوی دیموکراتەکانەوە بەشداری لە هەڵمەتی بانگەشەی نیوەی خولی سەرۆکایەتی کرد، گوتی "ئەی هاوڵاتیانی ئیلینۆی کاتێک دەنگ دەدەن دەتوانن ئەو جۆرە سیاسەتە رەتبکەنەوە، کاتێکیش بەشداری لە پرۆسەی سیاسیدا دەکەن دەتوانن ببنە ڕەقیب لەسەر بەدرەفتاری. ئێوەی دانیشتوی ئیلینۆی کاتێک دەنگدەدەن دەتوانن هیوا لە بری ترس هەڵبژێرن."

شارەزا جۆن هوداک دەڵێت؛ بەشداری دەنگدەران لە سەرەتای دەنگدانەکەی ئەمڕۆدا لە ئاستێکی بەرزدابووە هاوکاتی ئەوەی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکرات وەک ریفراندۆمێک لەسەر دانۆڵد ترامپ دەڕواننە دەنگدانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی.

ئەمە ئەو سەرۆکەیە کە گەرەکێتی ئەم دەنگدانەی نیوەی خولی سەرۆکایەتی ببێتە ریفراندۆمێک لە بارەیەوە، ئەمەش بە زۆری لەبەر ئەوەی ناوبانگ و ناوداری سەرۆک ترامپ هێندە مەزنە کە بەهۆیەوە کۆماریەکان دەگەینێتە مەنزڵ.

جیم کێسلەر دەڵێت؛ بەشداریکردن لە دەنگدانەکەی ئەمڕۆدا دەبێتە فاکتەری سەرەکی ئەگەر دیموکراتەکان بە هیوای بن زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەران بگرنەوە دەست، دەڵێت"ئەنجومەنی نوێنەران بە بەڵێ کارنامەکانی سەرۆک ترامپی پەسەندکردووە. بەڵام چیتر ناڵێت بەڵێ بۆ هەموو داوایەکی سەرۆک و هەرچی بکرێت دەبێت لەسەر بنچینەی دوو پارتی بێت.

XS
SM
MD
LG