Accessibility links

سەرۆکی ئیسڕائیل دەڵێت بڕیارە سەرۆک ترامپ لەگەڵ سەرکردەکانی سعودیە و میسڕدا کۆببێتەوە


سەرۆکی ئیسڕائیل ئیسحاق هێرزۆگ دەڵێت سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی میسڕ عەبدلفەتاح سیسی و ئەگەری هەیە لەگەڵ شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعودیە محەمەد بن سەلمانیشدا کۆببێتەوە.

لێدوانەکە وەکو وەڵامێک هات بۆ پرسیارێک سەبارەت بە پێشنیارەکەی ئەمدواییانەی سەرۆک ترامپ بۆ گرتن و گەشەپێدانی کەرتی غەززە.

هێرزۆگ باسی لەوە نەکرد کۆبوونەوەکان لە کوێ ئەنجام دەدرێن، هەروەها باسی لە ناوەڕۆکی بابەتەکانیش نەکرد. ئاماژەی بەوەدا سەرۆک ترامپ بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ پاشای ئوردن عەبدوڵادا کۆببێتەوە.

هێرزۆگ وتی " ئەمانە هاوبەشێکن کە دەبێت گوێیان لێبگیرێت، دەبێت قسەیان لەگەڵدا بکرێت. دەبێت ڕێز لە هەستییان بگرین و بزانین چۆن پلانێک دابنێین کە لە داهاتوودا بەرگە بگرێت."

عەرەبستانی سعودیە پێشنیارەکەی سەرۆک ترامپی بۆ غەززە ڕەت کردووەتەوە. ڕۆیتەرز پێشتر بڵاویکردەوە کە پاشا عەبدوڵای ئوردن بە نیازە لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ترامپ پێی بڵێت کە پێشنیارەکەی دەبێتە هۆی توندڕەویی و بێسەروبەری لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاودەکاتەوە، هەروەها ئاشتی ئوردن لەگەڵ ئیسڕائیلدا دەخاتە مەترسییەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG