Accessibility links

پۆڵ مانەفۆرت بە فەرمی گوناهبار دەکرێت


پۆڵ مانەفۆرت کە بۆ ماوەیەکی کەم بەڕێوبەری هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بووە ئەمڕۆ دووشەممە بە پیلانگێڕان دژی ئەمریکا و سپیکردنەوەی پارە و درۆکردن لەگەڵ حکومەتدا گوناهبار کراوە.

ئەم گوناهبارکردنە وەک بەشێک بووە لەو هەوڵیلۆبیکردنە بەرفراوانەی بۆ ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ کردویەتی لە ئۆکرانیا.

مانەفۆرت وریک گەیتس کە هاوکارێکی پێشوویەتی لە بواری کارداریدا لە لایەن دەستەیەکی سوێندخۆرانی فێدراڵییەوە لە وواشنتۆنی پایتەخت گوناهبارکران وەک بەشێکلە لێکۆڵینەوەیتایبەت لەسەر دەستێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 ی سەرۆکایەتی ئەمریکادا.

دەستەیەکی سوێندخۆرانی فێدراڵی رۆژی هەینی ئەو گوناهبارکردنانەی پەسەندکرد پاش لێکۆڵینەوەی لیژنە تایبەتەکەی ڕۆبێرت موڵەر، هەر هەمان ڕۆژ میدیا سەرەکییەکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە ئەم تاوانبارکردنە ڕۆژی دووشەممە کە ئەمڕۆیە ئاشکرا دەکرێت.

ئەم دووانەش یەکەم کەسن کە بە ئاشکرایی گوناهبارکرابن لەو لێکۆڵینەوە پێنج مانگیەی موڵەر دەستیپێکرد.

بێجگە لە لێکۆڵینەوەکانی موڵەر لەسەر ئەم دۆسێیە، چەند لێکۆڵینەوەیەکی تری کۆنگرێسی ئەمریکا هەن لەسەر دەستێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و هەروەهاش شییانی هەبوونی پەیوەندی لە نێوان هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ترامپ و ڕوسیادا.

XS
SM
MD
LG