دوێنێ هه‌ینی پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆری بلیتی لۆته‌ری مێگاملیۆنی ئه‌مه‌ریکایی کڕا، بڕی پاره‌که له 540 ملیۆن دۆلاره‌وه گه‌یشته 640 ملیۆن.
دره‌نگانێـکی شه‌وی هه‌ینی ژماره‌کان ڕاکێشران و به ملیۆنه‌ها که‌س له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکادا که‌وتنه به‌راوردکردنی ژماره‌که له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی بلیته‌کانیان.
سه‌رئه‌نجام 3 که‌س بڕه زۆره‌که‌ی لۆتهریـیهکهیان برده‌وه که هه‌ر یه‌که‌یان نزیکه‌ی 213 ملیۆن دۆلاری به‌رده‌که‌وێت. براوه‌کان له سـتانه‌کانی مێریلاند و که‌نساس و ئێلینۆین.
شـایه‌نی باسه ئه‌م لۆتهرهیـیه هه‌فته‌ی دوو جار ڕاده‌کێشرێت، له کاتژمێر یازده‌ی شه‌وی سێشه‌ممه و هه‌ینی به کاتی واشنتنی پایته‌خت. کارتی کڕینی بلیته‌کانی دوو کۆمه‌ڵ ژماره‌ی تێدایه له کۆمه‌ڵی یه‌که‌م که له ژماره 1 ده‌سـتپـێده‌کات هه‌تا 56 ده‌بێت پـێنج ژماره ده‌سـتنیشـان بکرێن، له کۆمه‌ڵی دووه‌م له ژماره 1 ده‌سـتپـێده‌کات هه‌تا 46 ده‌بێت یه‌ک ژماره ده‌سـتنیشـان بکرێت. ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر شه‌ش ژماره‌که ڕاست بن ، ئه‌وا بڕه زۆره‌که‌ی پاره‌ی لۆته‌ری ئه‌و گه‌ڕه ده‌برێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نها 5 ژماره‌که‌ی کۆمه‌ڵی یه‌که‌م ڕاست بوون، ئه‌وا 250 هه‌زار دۆلار ده‌برێته‌وه.
لۆتهریـیهکه بلیتی به دۆلارێـکه و زۆر جار ده‌گاته نزیکه‌ی 100 ملیۆن دۆلار، به‌ڵام ئه‌مه یه‌که‌م جاره بگاته ئه‌و بڕه پاره زۆره که له نیو ملیار دۆلار تێپه‌ڕی کرد.