کاربه‌ده‌ستان له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای باشوری ڕۆژئاوای ئه‌مه‌ریکا لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕوودانی هێرشێـک ده‌که‌ن که له‌و بڕوایه‌دان هه‌وڵێـک بووبێت بۆ تیرۆرکردنی ئه‌ندامێـکی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا.
کاربه‌ده‌سـتێـکی پـۆلیسی ناوچه‌که به ناوی کلێرنس دوپـنیک شه‌وی شه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت وا پـێده‌چێت چه‌کداره گومان لێـکراوهکه هه‌وڵی دابێت ئه‌ندامی پارتی دیموکرات له کۆنگرێس گابرێل گیفۆردس تیرۆر بکات.
به‌هۆیه‌وه ئه‌و هێرشه‌وه 6 که‌س کوژران، له نێویاندا دادوه‌رێـکی فیدراڵی و کیژێـکی ته‌مه‌ن 9 سـاڵ.
گابرێل گیفۆردس له بازاڕێـکی ئه‌ریزۆنا له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی خۆی کۆده‌بووه‌وه له‌و ده‌مه‌ی چه‌کداره گومان لێـکراوهکه ده‌سـتی به ته‌قه‌کردن کرد و 19 که‌س به‌رکه‌وتن. گولـله‌یه‌ک به‌سه‌ری ئه‌ندامی کۆنگرێس گیفۆردس که‌وتووه و له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه ئه‌و له ژێر چاودێری وردی ته‌ندروسـتیدایه، وه‌لێ دکتۆره‌کان ده‌ڵێن ئه‌وان پـێشـبینی ده‌که‌ن ئه‌و بژی.
چه‌کداره گومان لێـکراوهکه کوڕێـکی 22 سـاڵ ته‌مه‌نه به ناوی جارد لۆفنهر.