ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ئاهەنگی ساڵانەی ڕۆژی پشووی کرێکاران دەگێڕێت و بە فەڕمی دان دەنێت بە کرێکارانی وڵاتەکەدا.
پشووەکە کۆتایی هاتنی کۆتایی هەفتەیەکی سێ ڕۆژەیە کە زۆرێک بۆ پشووەکانی کۆتایی بەکاریدەهێنن لەکاتێکدا منداڵان ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکەن، هەروەها بۆ دوکانەکانیش کە داشکاندنی تایبەت دەکەن.
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گواستنەوە وتی پێشبینی دەکات لە ڕۆژی کرێکاراندا پشکنین بۆ 17 ملیۆن کەس بکات لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکەدا، ئەوەش لە سەدا 8 زیاترە بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی گەشتیاراندا لە ڕۆژی کرێکاراندا لە ساڵی ڕابردوودا.
ڕۆژی دووشەممە ئاهەنگ لە شار و شارۆچکەکانی سەرانسەری وڵاتەکەدا دەگێڕدرێت بە بۆنەی پشتووە فەڕمییەکەوە، لە ئاهەنگێکی ساڵی 1882 دا لە شاری نیویۆرک 10,000 کرێکاران ڕێپێوانییان کرد.
ڕۆژی کرێکاران لە ساڵی 1894 دا وەکو پشوویەکی نیشتیمانی ڕاگەیەندرا، کاتێک سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمەریکا گرۆڤەر کلیڤلاند بڕیارێکی واژۆ کرد کە یەکەم دووشەممەی مانگی نۆی کردە پشووی ڕۆژی کرێکاران.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز