Accessibility links

زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی پلانی ئاشتی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەت دەکەنەوە


ڕاوێژکاری کۆشکی سپی جارێد کوشنەر
ڕاوێژکاری کۆشکی سپی جارێد کوشنەر

پلانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ ئاشتی لە نێوان فەڵەستینیەکان و ئیسڕائیلدا لەلایەن جیهانی عەرەبییەوە ڕەت دەکرێتەوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی هەندێک لە وڵاتانی کەنداو داوایان لێکراوە هەلێک بدەن بە پلانەکە.

لە ئیسڕائیل وەزیری هاریکاری هەرێمی تساحی هەنجەبی کە نزیکە لە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهووە وتی ڕەت کردنەوەی پلانی ئاشتی لە پێناو بەرەو پێشچوونی فەڵەستیندا کە بڕەکەی دەگاتە 50 ملیار دۆلار لەلایەن فەڵەستینیەکانەوە تراجیدییە.

پلانەکە سندوقێکی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت بۆ پشتیوانیکردن لە ئابووری فەڵەستینیەکان و وڵاتانی عەرەبی دراوسێ، واپێشبینی دەکرێت ڕاوێژکاری کۆشکی سپی جارێد کوشنەر لەمیانەی کۆنگرەکەی بەحرەیندا پێشنیاری ڕووە ئابوورییەکەی پلانی ئاشتی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکان بکات کە لە 25 و 26 ی مانگی شەشدا بەڕێوەدەچێت.

وەزیری دارایی فەڵەستین شوکری بەشارە لە قاهیرە وتی " ئێمە پێویستمان بە کۆنگرەی بەحرەین نیە تاوەکو وڵاتەکەمان بنیادبنێین، ئێمە پێویستمان بە ئاشتیە."

لە سودانەوە بۆ کوەیت شارەزایانی بواری سیاسیی و هاوڵاتیانی ئاسایی پێشنیارەکانی کوشنەریان ڕەت کردەوە و وتیان " کات بەفیڕۆدانە و سەرکەوتوو نیە، چارەنووسی پلانەکە لە سەرەتایەوە شکست هێنانە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG