Accessibility links

ئەمەریکا جارێکی دیکە نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر پـرسی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جارێکی دیکە نیگەرانی خۆی بەرامبەر پـرسی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی کردەوە کە پـشتیوانی دەکات لە ئەنجامدانی وتووێژ لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.

هێذەر ناوەرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوێنێ سێشەممەدا ئەمەی ڕاگەیاند لە وەڵامی پـرسیاری پەیامنێری ڕووداو، لەوەی ئایا ئەمەریکا پشتیوانی لە وتووێژی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات لەم کاتەی شاندێـکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بۆ دانوستاندن سەبارەت بە شیانی جیابوونەوە لە عێراق.

خانم هێذەر ناوەرت گوتیشی وەک دەزانن نیگەرانی زۆرمان سەبارەت بەم ڕیفراندۆمە دەربڕیوە کە هەرچەندە مەرج نیـیە ئەنجامەکەی جێبەجێ بکرێت. باسی لەوەش کرد کە ئەمەریکا دەیەوێت عێراقێـکی سەقامگیر و ئارام و یەکگرتوو ببینێت. هەروەها گوتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکە ڕەنگە ببێتە مایەی ناسەقامگیری زیاتر.

پاشان داوای لە هەموو لایەنە عێراقیـیەکان کرد سەنگی بخەنە سەر شەڕی داعش.

دەقی لێدوانەکە

لێدوانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی پـرسی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:16 0:00

XS
SM
MD
LG