له‌سه‌ر بانگهێشـتی قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان، له ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 30 مانگی سێ ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز له ناو کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێوه‌چوو که ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و فه‌رمانده له‌شـکریـیه‌کان و سه‌رمایه گوزارا‌ن و که‌سـایه‌تی و ژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردسـتانی ده‌وروبه‌ری واشنتن تیایدا به‌شـداریان کرد.
پاش ئه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی به خۆشهاتن و پـێشـوازیکردن و پـیرۆزبایی‌کردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز له میوانه‌کان جۆ وڵسن ئه‌ندامی کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان وتارێـکی کورتی پـێشـکه‌شکرد که تیایدا ئاماژه‌ی به سه‌ردانی ئه‌م دوایـیه‌ی بۆ کوردسـتان کرد.
سه‌باره‌ت به‌م ئاهه‌نگه هاوکارمان جانی دیلان ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه و هه‌روه‌ها گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقیش سـازداوه.
ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.
چه‌ند وێنه‌یه‌کی ئاهه‌نگه‌که به کامێرای جانی دیلان.