Accessibility links

ئەمەریکا: کۆسۆڤۆ و سڕبیا دەبێت دەستبەجێ هەنگاو بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بنێن


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت دەبێت کۆسۆڤۆ و سڕبیا هەردووکیان دەستبەجێ هەنگاو بنێن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان، لەوانەش ئازادکردنی ئەو سێ ئەفسەرەی پۆلیسی کۆسۆڤۆ کە لەلایەن سڕبیاوە دەستبەسەر کراون.

مەتیو میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی وت "باوەڕمان وایە دەبێت کۆسۆڤۆ و سڕبیا هەردووکییان هەنگاوی دەستبەجێ بنێن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان."

ڕۆژی چوارشەممە سڕبیا سێ ئەفسەری پۆلیسی کۆسۆڤۆی دەستبەسەر کرد، ئەوەش لە نوێترین گرژییەکانی نێوانییاندا کە ترس و نیگەرانی دووبارە سەرهەڵدانەوەی توندوتیژییەکی دیکەی لێکەوتۆتەوە لە نێوان دوو وڵاتەکەدا کە پێشتر دژی یەکتر جەنگاون و دوژمنی یەکتر بوون.

سەرچوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG