Accessibility links

کۆشکی سپی: مایک پەمپـێۆ لەگەڵ کاربەدەستە باڵاکەی کۆریای باکور لە ئەمەریکا کۆدەبێتەوە


گوتەبێژی کۆشکی سپـی دەڵێت لەم هەفتەیە مایک پەمپـێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپـرسە باڵاکەی کۆریای باکور لە ئەمەریکا کۆدەبێتەوە.

خانم سارا ساندەرز ئەمڕۆ سێشەممە گوتی پەمپـێۆ لەگەڵ کیم یۆنگ چۆل جێگری سەرۆکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کۆریای باکور کۆدەبێتەوە. گوتیشی لە 7 ی مانگی شەش سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی پـێشوازی لە شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیری ژاپـۆن دەکات.

پـێشتر ئەمڕۆ بەیانی بە کاتی واشنتن سەرۆک ترامپ لەم بارەیەوە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی"تیمێکی گەورەمان بۆ وتووێژکردن لەگەڵ کۆریای باکور داناوە. کۆبوونەوەکانی ئێستا سازدەکرێن بۆ قسەکردنە لەسەر کۆبوونەوە لوتکەیەکە وە شتی دیکە. کیم یۆنگ چۆل، جێگری سەرۆکی (پارت)، وا بەرەو نیویۆرک بەڕێوەیە. وەڵامدانەوەیەکی بەهێزە بۆ نامەکەم، سوپاس!"

سارا ساندەرز گوتی لەوەتای سەرۆک ترامپ لە 24 ی مانگی پـێنج نامەی بۆ کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور ناردووە، کاربەدەستانی ئەو وڵاتە باشتر وەڵامدانەوەیان بۆ لایەنی ئەمەریکایی هەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەمەریکا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ سازکردنی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک ترامپ و ڕێبەری کۆریای باکور لە سینگاپـور.

XS
SM
MD
LG