کاربه‌ده‌ستێکی کۆریای باشور ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بڕیاری داوه نوێنه‌ر بنێرێته کۆریای باکور بۆ تاووتوێکردنی داواکاری به په‌له‌ی ئه‌و ڕژێمه کۆمۆنیسته بۆ یارمه‌تی خۆراک.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌م قسانه‌ی له سیئۆڵ کرد به مه‌رجێک که ناوی نه‌هێنرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا بڕیاره‌که به ڕه‌سمی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه. ستیڤن بۆسۆرت نوێنه‌ری تایبه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ کۆریای باکور گوتی ڕاگه‌یاندنێک له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو له واشنتن ده‌درێت.
بۆسۆرت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له سیئۆڵ بوو بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری باڵای کۆریای باشور بۆ وتووێژه شه‌ش لایه‌نییه‌کان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی کۆریای باکور. گوتی خۆی و ووی سۆنگ لاکی نوێنه‌ری کۆریای باشور وتووێژێکی چڕ‌وپڕیان ئه‌نجام دا له‌سه‌ر داوا کارییه‌که‌ی کۆریای باکور بۆ خۆراک و بیر‌و بۆچونیان له یه‌که‌وه نزیک بوو.
ئاژانسی هه‌واڵی یۆنهاپی کۆریای باشور ڕایگه‌یاندووه که ڕۆبه‌رت کینگی نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ مافی مرۆڤی کۆریای باکور له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌چێت بۆ پیۆنگیانگ بۆ تێگه‌یشتنی ته‌واو له قه‌یرانی خۆراکی ئه‌و وڵاته.