Accessibility links

کاربەدەستێـکی ئەمەریکا دەڵێت سعودیـیە سیستەمێـکی لێکۆڵینەوەی باشی هەیە بۆیە لە نێو لیستەکەدا نیـیە


وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا دەڵێت بۆیە عەرەبستانی سعودیـیەی لە نێو لیستی ئەو وڵاتانەدا نیـیە کە بۆ ماوەیەکی کاتی هاتنی هاوڵاتیانی بۆ ئەمەریکا ڕادەگیرێن، چونکە ئەو وڵاتە سیستەمێـکی لێکۆڵینەوەی باشی هەیە و لە بواری ئاسایشیدا هاوکاری ئەمەریکا دەکات.

جان کێڵی ئەمڕۆ سێشەممە لە دانیشتنێـکدا لە کۆنگرێس سەبارەت بە ئاسایشی سنوورەکانی ئەمەریکا ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی هیچ وڵاتێـکی دیکە ناخرێتە نێو ئەو لیستە.

جێی ئاماژەیە سەرۆک ترامپ لە 27 ی مانگی یەک بڕیارێـکی واژوکرد کە تیایدا فەرمانی کردووە بۆ ماوەی 90 ڕۆژ هاوڵاتیانی ئێران و عێراق و سوریا و یەمەن و سودان و لیبیا و سۆماڵ ڕێگەیان پـێنەدرێت بێنە ناو ئەمەریکاوە، بەڵام دادوەرێـکی فیدراڵی لە ویلایەتی واشنتن جێبەجێکردنی فەرمانەکەی سەرۆک ترامپی ڕاگرت. چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە دادگایەکی پـیاداچوونەوە لە شاری سانفرانسیسکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا بڕیار بدات ڕاگرتنی جێبەجێکردنی فەرمانەکەی سەرۆک ترامپ بەردەوامبێت یان نا.

XS
SM
MD
LG