Accessibility links

پاشای ئوردن پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەمەریکا دەکات بۆ دووبارە کردنەوەی کونسوڵخانەکەی لە ئۆرشەلیم


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئوردن ئاماژەیان بەوەدا پاشای وڵاتەکە عەبدوڵا بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکنی ڕاگەیاندووە ئوردن پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەمەریکا دەکات بۆ دووبارە کردنەوەی کونسوڵخانەکەی لە ئۆرشەلیم.

بەڵام بلینکن وتی ئەو بڕیارە پێویستی بە هەندێک کاتی دیکە هەیە بۆ جێبەجێکردنی ، پێشتر بلینکن ڕایگەیاند ئەمەریکا کونسوڵخانەکەی دووبارە لە ئۆرشەلیم دەکاتەوە.

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ئۆرشەلیم باڵیۆزخانەیەکی ڕاستەقینە بوو بۆ فەڵەستینیەکان، بەڵام لە ساڵی 2019 دا سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیاریدا دابخرێت.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئوردن لە زاری بلینکنەوە ڕایانگەیاند پاشای ئوردن ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکاندا.

وتیشی یارمەتیەکان خەریکە دەگەنە کەرتی غەزە، ئەوەش لەچوارچێوەی پشتیوانیکردنی هەوڵەکان بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ئەو ناوچانەی کە بەهۆی بۆرودمانەکانەوە لە غەزە خاپوور بوون.

لەلایەکی دیکەشەوە وەزیری دەرەوەی قەتەڕ ڕایگەیاند وڵاتەکەی 500 ملیۆن دۆلار وەکو یارمەتی تەرخان دەکات بۆ دووبارە بونیادنانەوەی غەزە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG