Accessibility links

سەرەک وەزیری ژاپۆن هاوهەڵوێستی سەرۆکی ئەمریکایە


سەرەک وەزیری ژاپۆن کە شان بە شانی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕاوەستابوو، دەستەواژەکەی سەرۆکی ئەمریکای دووبارە کردەوە سەبارەی بەوەی هەموو بژارەکان کراوەن کاتێک باس دێتە سەر پەرەپێدانی چەک لەلایەن کۆریای باکورەوە.

لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەکەیاندا لە کۆشکی ئاکاساکا لە تۆکیۆ، شینزۆ ئابی جەختی کردەوە لەوەی دیالۆگ ئەگەر هەر بۆ دیالۆگ بێت لەگەڵ کۆریای باکوردا ئەوا هیچ مانایەکی نییە و دەشڵێت کات هاتووە تا بەرزترین ئاستی فشار بسەپێندرێت بەسەر پیۆنگ یانگدا.

ئابی و ترامپ دوابەدوای دووهەم ڕۆژی کۆبوونەوەکانیان ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە دۆسێی کۆریای باکور باڵی کێشابوو بەسەر وتووێژەکانیاندا.

دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا هەوڵەکانی کۆریای باکوری بۆ بەستنی کڵاوەی ناوکی لە موشەکی باڵستیکی کیشور بڕ بە هەڕەشە و موترسی ناودێر کرد بۆسەر جیهانی شارستانی و هەروەهاش ئاشتی و سەقامگیری نێونەتەوەیی.

ترامپ جەختی کردەوە لەوەی سەروەختی پشوودرێژی ستراتیژی بۆ سەروسەودا کردن لەگەڵ پیۆنگ یانگدا کۆتایی هاتووە.

سەرۆک ترامپ دەڵێت "هەندێک دەڵێن وتارەکانی توندن بەڵام سەیربکە بە وتاری لاواز لە 25 ساڵی ڕابردوودا چی ڕوویداوە" ئەم لێدوانەی ترامپ وەک ڕەخنە بووە لە بەڕێوبەرایەتییەکانی پێشووی ئەمریکا، بەڵام سەرۆک ترامپ خۆی لادا لە وەڵامدانەوەی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی ژاپۆن سەبارەت بەوەی ئایا ئامادەیە بۆ شەڕ لەگەڵ کۆریای باکوردا.

XS
SM
MD
LG