به‌پـێی ڕێـکه‌وتنێـکی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ژاپـۆن نزیکه‌ی 9 هه‌زار سه‌ربازی ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکا له بنکه‌یه‌کی له‌شـکری دورگه‌ی ئۆکیناوای ژاپـۆنه‌وه بۆ بنکه‌ی دیکه له ناوچه‌ی ئۆقیانوسی پاسفیک بگوێزرێنه‌وه.
ڕێـکه‌وتنه‌که شه‌وی پـێـنجشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکی هاوبه‌شـدا له لایه‌ن واشنتن و تۆکیۆوه بڵاوکرایه‌وه. بڕیاره ئه‌و سه‌ربازانه بۆ دورگه‌ی هاوایی و گوام و ئوسـترالیا بگوێزرێنه‌وه. به‌ڵام ئاماژه به‌وه نه‌کراوه که‌ی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌نرێت.
پـێویسته تۆکیۆ بڕی 3.1 ملیار دۆلار بدات له‌و 8.6 ملیار دۆلاره‌ی که مه‌زه‌نده ده‌کرێت خه‌رجیـیه‌کانی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان بێت بۆ دورگه‌ی گوام.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه به مه‌به‌سـتی که‌مکردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو هاوپه‌یمانه له‌سه‌ر بوونی له مێژ‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئۆکیناوا، که بوونه‌ته مایه‌ی بێزاری خه‌ڵـکی. به گوته‌ی دانیشـتوانی دورگه‌که ئه‌و هێزانه سه‌رچاوه‌ی پـیسکردنی ژینگه و ده‌نگه‌ده‌نگ و تاوانکارین.
شـایه‌نی باسه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سـاڵی 2006 ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ژاپـۆندا جێبه‌جێکرد بۆ گواسـتنه‌وه‌ی بنکه‌ی فووتێنمای ئاسـمانی هێزه‌کانی مارینز له ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی دانیشـتوواندا بۆ ناوچه‌یه‌کی دابڕاوی که‌نار ده‌ریا، به‌ڵام دانیشـتووان داوای داخسـتن و گواستنه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌یه‌کی دیکه ده‌که‌ن.