Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل پـیرۆزبایی لە بایدن دەکات و سوپاسی ترامپ دەکات


جۆو بایدن کۆبوونەوەی لەگەڵ بەنجامین نەتەنیاهو لە میانەی سەردانێکی بۆ ئیسرائیل لە ساڵی 2016 وەک جێگری سەرۆکی ئەمەریکا. (ئەرشیفی وێنە)
جۆو بایدن کۆبوونەوەی لەگەڵ بەنجامین نەتەنیاهو لە میانەی سەردانێکی بۆ ئیسرائیل لە ساڵی 2016 وەک جێگری سەرۆکی ئەمەریکا. (ئەرشیفی وێنە)

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل پـیرۆزبایی لە جۆو بایدن و کامڵا هێرس کرد بەبۆنەی ڕاگەیاندنی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، هاوکات سوپاسی دانۆڵد ترامپی کرد کە لە ماوەی سەرۆکایەتیـیەکەی دۆستایەتی خۆی بۆ ئیسرائیل پـیشانداوە.

بەنجامین نەتەنیاهو ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسی"پـیرۆزە جۆو بایدن و کامڵا هێرس. جۆو، ئێمە پەیوەندیـیەکی گەرم و گوڕی درێژمان هەبوو بۆ نزیکەی 40 ساڵ، و دەتناسم وەک دۆستێکی مەزنی ئیسرائیل. چاوم لە ڕێـیە بۆ ئەوەی لەگەڵ هەردووکتاندا کاربکەم بۆ پتەوکردنی ئەو هاوپەیمانێتیـیە تایبەتەی لە نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیلدا هەیە."

نەتەنیاهو سوپاسی ترامپـیشی کرد و نووسیویەتی "سوپاس دانۆڵد ترامپ بۆ ئەو دۆستایەتیـیەی بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل و شەخسی منتان پـیشان دا، لە دانپـێداناندا بە ئۆرشەلیم و گۆلان، و لە وەستان بە ڕووی ئێران، و لە ڕێکەوتننامە مێژوویـیەکانی ئاشتی، و گەیاندنی هاوپەیمانێتی ئەمەریکا- ئیسرائیل بۆ ئاستێکی بێ پـێشینە."

سەرۆک ترامپ لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و بڕیاری دا گۆلان بەشێک بێت لە خاکی ئیسرائیل. هەروەها سزاکانی سەرلەنوێ بەسەر ئێراندا سەپاندەوە لە پاش کشانەوەی واشنتن ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی ساڵی 2015 ی لەگەڵ تاران. لەگەڵ ئەوانەشدا ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە گەیشتن بە ڕێکەوتنەکانی ئاشتی ئیسرائیل لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین.

XS
SM
MD
LG