Accessibility links

ئەمەریکا و ئیسڕائیل سەبارەت بە ئێران کۆدەبنەوە


وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆن کیربی

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی بەرپرسانی ئەمەریکا و ئیسڕائیل لە ماوەی سەردانەکەی وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتزدا بۆ ئەمەریکا تاوتوێی نیگەرانیە هاوبەشەکانی نێوانیان دەکەن سەبارەت بە ئێران.

ڕۆژی چوارشەممە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە بابەتێک لە گفتوگۆکانی ئەمەریکا و ئیسڕائیل ئەگەری ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی هاوبەش دەبێت بۆ خۆئامادەکردن بۆ خراپترین سیناریۆ بۆ لەناوبردنی دامەزراوە ناوەکییەکانی ئێران، ئەمەش لەکاتێکدا ئەگەر هەوڵە دیبلۆماتیەکان لەگەڵ ئێران شکستیان هێنا و سەرۆکەکانی وڵاتەکانیان " داوایانکرد."

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆن کیربی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دەزانم گرنگییەک هەیە سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی دیاریکراوی ڕۆیتەرز."

وتی " ئەمەتان پێدەڵێم: ئێمە بەشێوەیەکی ڕۆتین مەشق و ڕاهێنان لەگەڵ هاوتا ئیسڕائیلیەکانماندا دەکەین، منیش هیچ شتێکم نیە تا ڕایبگەیەنم یاخود باسی لێوە بکەم یاخود ئاماژەی پێبدەم و ئەمڕۆ قسەی لەسەر بکەم."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG