Accessibility links

ئەمەریکایـیەکی هەڵگری بیروباوەڕی داعش ئەمڕۆ دووشەممە دادگایی دەکرێت


پـیاوێکی ئەمەریکایی کە کاریگەری بیروباوەڕی داعشی لەسەر هەبووە و هەوڵی ئەنجامدانی هێرشێکی تێرۆرستی لە نزیک واشنتنی پایتەخت دابوو، ئەمڕۆ دووشەممە دەبرێتە بەردەم دادگا لەسەر تاوانێکی فیدراڵی.

ڕاندڵ هنری تەمەن 28 ساڵ، دانیشتووی ناوچەی جێرمەن تاونی ویلایەتی میریلاند لە 28 ی مانگی سێ دەستگیرکرا پاش ئەوەی ئۆتۆمبیلێکی ڤانی کۆمپانیای U-Haul ی دزیبوو بە مەبەستی ئەوەی لە ناوچەی ناشناڵ هاربەری ویلایەتی میریلاند خەڵک بکات بە ژێرەوە. ئەو ناوچەیە شوێنێکی قەرەباڵغە و خەڵکی بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش ڕووی لێدەکەن.

ناوبراو بە لێکۆڵەرەوانی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI ی گوتووە بە نیازبووە بەبێ وەستان خەڵک بکات بە ژێرەوە بە هاوشێوەی هێرشە تێرۆرستیـیەکەی ساڵی 2016 ی شاری نیسی فەڕەنسا، ئەوەی بووە هۆی گیان لەدەستدانی 86 کەس.

بڕیارە ئەمڕۆ دادگا لێپـرسینەوەی لەگەڵدا بکات سەبارەت بە کەیسی دزینی ئۆتۆمبیلەکە. لە 10 ی مانگی چوار داواکاری گشتی تۆمەتێکی ئاڕاستەکردووە کە سزاکەی دەگاتە 10 ساڵ زیندانی.

XS
SM
MD
LG