جەیمس ماتس وەزیری بەرگری ئەمەریکا داوای لە وەزارەتەکەی کردووە تاووتوێی چۆنیەتی خێراکردن لە پـرۆسەی لەناوبردنی داعش بکەن، ئەمەش بەپـێی نووسراوێـک ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکرایەوە.
هەروەها داوایکردووە بودجەی وەزارەتی بەرگری بۆ ساڵی 2017 هەمواربکرێت بە ڕەچاوکردنی پـێداویستە نوێـیە گرنگەکان بۆ لەشکری ئەمەریکا.
دەڵێن ماتس داوایکردووە بودجەیەکی زیاتر بۆ وەزارەتەکەی تەرخان بکرێت و پـیاداچوونەوە بە پـلانەکانیان بۆ ساڵانی داهاتوو بکرێن، بەڵام نووسراوەکە هیچ وردەکاری زیاتری باس نەکردووە.
جێی ئاماژەیە واشنتن پـۆست ڕۆژی هەینی بڵاویکردەوە سەرۆک ترامپ بەنیازە بڕیارێـک دەربکات تاوەکو تیایدا داوا لە وەزیری بەرگری بکات پـلانی نوێ پـێشکەش بکات بۆ ئەنجامدانی هێرشی زیاتر لە دژی داعش.
بەپـێی زانیاریـیەکان لە پـلانەکان پـێشنیارکراوە هێزی تۆپـخانەی ئەمەریکایی و هەلیکۆپـتەری جەنگی بۆ ڕزگارکردنی شاری ڕەقـقە لە داعش ڕەوانەبکرێن.