هوشداریدانی ئه‌و رێکخراوه ملیتانه له ده‌مێکدا دێت که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و هێرشانه وه‌ک پێشێلکردنی ده‌سه‌ڵاتی عێڕاق و کرده‌وه‌یه‌کی تێرۆریستی ده‌زانێت.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا مارک ئه‌سپر له لێدوانێک بۆ په‌یامنێران دره‌نگانی یه‌کشه‌مه پشتڕاستی ئه‌و هێرشانه‌ی کرد. ئه‌و گوتی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سێ شوێنی که‌تائیب حێزب ئه‌ڵلایان له رۆژئاوای عێراق و دوو شوینی تر له خۆرهه‌ڵاتی سوریا وه‌به‌ر هێرشدان.
ئه‌سپر ئه‌و شوێنانه‌ی که هێرشیان کرانه سه‌ر وه‌ک عه‌مباری چه‌کان و دامه‌زراوه‌کانی فه‌رمانده‌یی و کۆنتڕۆل کردن پێناسه‌کردن.
هێرشه‌کان له وه‌ڵامی هێرشێکی موشه‌کی رۆژی هه‌ینی بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شکری له باکوری عێراق دێت که په‌یمانکارێکی مه‌ده‌نی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکای کوشت.
ئه‌سپر له فلۆریدا ڕا قسه‌ی ده‌کرد شوێنێک سه‌رۆک دانۆڵد ترامپی لێیه که رۆژه‌کانی پشوودانی ساڵی نوێ له ئه‌وێ تێپه‌ر بکات. هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا مایک پامپێۆش هه‌ر له ئه‌و شوێنه‌یه، که گوتی:
"ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌نجاممان دا وه‌ڵامێكی جیدی بوو که ڕوونی ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌ی سه‌رۆک تڕا‌مپ بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ په‌یتا په‌یتا گوتوویه‌تی، که ئێمه په‌سندی ناکه‌ین کۆماری ئیسلامی ئێران کرداری وا بگریته به‌ر که سه‌ربازانی ئێمه بخاته مه‌ترسیه‌وه."
که‌تائیب حیزب ئه‌ڵلا به‌شێک له ئه‌و ملیتانانه‌یه که گه‌مارۆیان خراوه‌ته سه‌ر و له عێراق دا کردار ئه‌نجام دده‌ن وه‌ک هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ناسراون.