Accessibility links

کۆشکی سپی: ئەمەریکا پێشنیاریی یارمەتیدانی عێراقی کردووە دوای ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەکە


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جەیک سۆلیڤان وتی دوای ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەیەکی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغداد، بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن پێشنیاریی یارمەتیدانی بەرپرسانی عێراقی کردووە.

جەیک سۆلیڤان لە بەیاننامەیەکدا وتی حکومەتی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی عێراقیدا لە پەیوەندییدایە و پێشنیاری پێشکەشکردنی یارمەتی کردووە.

تەقینەوەی سیلیندەرێکی ئۆکسجین بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە بەغداد و لە ئەنجامدا لانی کەم 82 کەس گیانیان لەدەستدا و 110 کەسی دیکە برینداربوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG