سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ هه‌موو هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له عێراقدا ده‌کشێنه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند له پاش کۆنفرانسێـکی ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی.
به‌ڕێز ئۆباما له میانه‌ی تێبینـیه‌کانی خۆی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی کورت خایه‌ندا له کۆشـکی سـپی گوتی به دڵنیایـیه‌وه هێزه‌کانمان له عێراق بۆ جه‌ژنه‌کانی سه‌ری ســاڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵات. گوتیشی ئه‌و و به‌ڕێز مالیکی له‌سه‌ر بڕیاره‌که ڕێکه‌وتوون.
سه‌رۆک ئۆباما له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی پـه‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراق ده‌چێته قۆناغێـکی نوێوه و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و ڕێزلێـگرتنی هاوبه‌ش ده‌بێت. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا دۆستی عێراقێـک ده‌بێت که به‌شـداری له ئاشتی و ئارامی هه‌رێمه‌که‌دا بکات. هه‌روه‌ها ئه‌و چاوه‌ڕوانه وڵاتانی دیکه‌ش ڕێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرن.
پـێشـتر به پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا له 31 ی مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2008 مۆرکرا، شیانی هه‌بوو ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا درێژبکرێته‌وه. هه‌ردوو به‌ڕێزان ئۆباما و مالیکی پـێشـتر دانوسـتاندنیان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کرد.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه شه‌ڕی عێراق له مانگی سێی سـاڵی 2003 دا ده‌سـتیپـێـکرد و یه‌کێـکه له شه‌ڕه درێژخایه‌نه‌کان له مێژووی ئه‌مه‌ریکادا. زیاتر له 4400 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له‌و شه‌ڕه‌دا گیانیان له‌ده‌سـتدا.