سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی به جان بۆینه‌ری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوت هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق ئاماده‌ن بۆ پاراسـتنی وڵاته‌که.
جان بۆینه‌ر ڕۆژی شه‌ممه به سه‌ردانێـکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو گه‌یشته عێراق. ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانێتی بۆ ئه‌و وڵاته له‌وه‌تای له مانگی یه‌که‌وه بووه‌ته سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
نوری ئه‌لمالیکی له ڕاگه‌یاندنێـکدا که له لایه‌ن ئۆفیسه‌که‌یه‌وه بڵاوکرایه‌وه ده‌ڵێت هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق ده‌توانن به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی وڵاته‌که بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان. گوتیشی عێراق چاوی له ڕێـیه بۆ هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له بواره‌کانی مه‌شق و ڕاهێنان و پـڕچه‌ککردنی هێزه‌کان.
نزیکه‌ی 47 هه‌زار که‌س له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ماونه‌ته‌وه بۆ مه‌شق و ڕاهێنان و ئامۆژگاریکردنی هێزه‌کانی عێراق. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌نیازه هه‌تا کۆتایی سـاڵ دوا هێزی خۆی له عێراق بکێشێته‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس له سه‌ره‌تای مانگی چوار و له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ عێراق گوتی وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه ژماره‌یه‌ک له سه‌ربازه‌کانی خۆی له عێراق بهێڵێته‌وه ئه‌گه‌ربێت و عێراق داوای بکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌وه‌تای مانگی سێی 2003 وه له عێراقن له‌و کاته‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته له‌شـکریـیه‌که‌یان ئه‌نجامدا بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆری سه‌دام حسێن.